بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی نزیک له پارتی راگهیاندووه: مەبەستی سەرەکی سهردانی شاندەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت نەوت و بودجە و ناوچە کێشەلەسەرەکان.
پێشتر بڕیاربوو ئەو شاندەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە دروستیکردبوو سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە دواخراوە.
نوێنەرهکهی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا باسی لەوەکرد، لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هەیە و دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وەزیری پلاندان دەچێتە ئەمریکا، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخراوە.
پاش بهشداریکردنی له رێوڕهسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وهک سهرۆکی ههرێمی کوردستان، ئهمه دووهم سهردانی سهرۆک کۆماری عیراق دهبێت بۆ هەولێر.
......
340